گەشتی عەقڵ

گەشتی عەقڵ

گەشتی عەقڵ

پڕفرۆشترین كتێب له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب بۆ ساڵی 2017

ئەم کتێبە:

یەکێکە لە ناوازەترین ئەو کتێبانەی لە بواری ئیلحاد و بێباوەڕیدا نووسراوە، چونکە بەشی یەکەمی کتێبەکە (خودایەک هەیە) لە نووسینی فەیلەسووفی بەریتانی (ئەنتۆنی فلو)ە، کە لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا گەورە و پێشەوای هزری بێباوەڕی بوو لە جیهاندا، بەشی دووەمی کتێبەکەش (گەشتەکە تەواو دەکەین) لە نووسینی دکتۆر (عەمرو شەریف)ە، کە یەکێکە لە ناوە درەوشاوەکانی جیهانی هزری نوێی ئاینی و یەکێکە لە بەهێزترین بەرهەڵستکارانی هزری بێباوەڕیی لە ئێستادا.

کتێبەکە کتێبێکی فەلسەفی ـ زانستی ـ ئاینییە، بە بەڵگەی عەقڵی و لۆژیکی پرسە غەیبییەکانی وەک خودا و پەیام و پەیامبەران و پاداشت و سزا و پرسی رۆح دەتوێژێتەوە.

ئه‌م كتێبه‌ سه‌ره‌تا پێشه‌كییه‌ك بۆ چوونه‌ نێو باسه‌كه‌ ده‌خاته‌ ڕوو، پاشان سه‌باره‌ت به‌ سه‌رهه‌لدانی بێباوه‌ڕیی له‌جیهاندا ده‌دوێت. دواتر ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ سه‌باره‌ت به (ئه‌ننتۆنی فلو)ه‌، پاشان له‌باره‌ی ڕیگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی خوداو ڕێگه‌ زانستی و فه‌لسه‌فی یه‌كان و باسی تایبه‌ت به‌ گه‌ردوون و دروست بوونی ژیانه‌وه‌ ده‌دوێت.

ته‌وه‌ره‌ی دووه‌می كتێبه‌كه‌ش، له‌باره‌ی ته‌واوكردنی گه‌شته‌كه‌ی فلوه‌ له‌لایه‌ن دكتۆر عه‌مرو شه‌ریفه‌وه‌، كه‌تیایدا باس له‌ ئه‌فسانه‌و فه‌لسه‌فه‌و ئاینه‌كان ده‌كات و پاشان دێته‌  سه‌ر زانسته‌كان و له‌نزمترین خاڵی ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو به‌رزترین خاڵی زانست كه‌ تا ئه‌مڕۆ پێیگه‌یشتووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ دینداریی و دڵ، مێشك، عه‌قڵ و ڕوح و په‌یوه‌ندی نێوانیان.

 

Phone: +9647508180865
Iraq , Erbi, 30m st. Beside Minarah Choli