دین و جیهانبینى مەلاى گەورە

دین و جیهانبینى مەلاى گەورە

دین و جیهانبینی مه‌لای گه‌وره‌

کتێبى (دین و جیهانبینى مەلاى گەورە) سەرجەمى نووسینەکانى ناوى هەڵێنجراوى نێو تەفسیرى مەلاى گەورەن، کە پێکهاتووە لە زیاتر لە (35) باس (بحپ)م کورت و درێژ.
تەفسیرى مەلاى گەورە یەکێکە لە شاکارە هەرە گەورە و درەشاوەکانى کتێبخانەى کوردى، بە جۆرێک بە شایەتى زۆربەى شەرعزان و موفەسیرەکان ئەگەر ئەم تەفسیرە بە زمانى عەرەبى کرابووایە دەچووە ڕیزى تەفسیرە بەناوبانگەکانى جیهانى ئیسلامى.
نووسەر و ئامادەکارى (دین و جیهانبینى مەلاى گەورە) لە پێشەکى کتێبەکەدا دەنووسێت: “سەرەتا کە دەستم بە خوێندنەوەى تەفسیرەکەى مامۆستاى گەورە کرد لە هەر شوێنێک ڕستەیەک یان باسێک سەرنجى ڕاکێشابام ڕاستەوخۆ لە کۆمپیوتەر تایپم دەکرد، کاتێکیش سەرجەمى دە بەرگەکەم تەواو کرد سەرەتا بڕیارمدا ناوێک بۆ کۆى بابەتەکان هەڵبژێرم و بە شێوەیەکى پەرش و بڵاو بآ ڕێکخستن بە چاپیان بگەیەنم، بەڵام هەستم کرد لەبەر بڵاوى بابەتەکان و پچڕانیان لە یەک لەوانەیە وەک پێویست سوود نەگەیەنن بە خوێنەر، بۆیە هەموو ئەو بابەتانەى کە پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە و لێک نزیکن لە ژێر ناوێک کۆم کردنەوە و لە شێوەى (بەحس) ڕێکم خستن، بەم شێوەیە زیاتر لە (35) بەحسى گەورە و بچووکیان لێ بەرهەم هات”
وە لە بارەى ڕێنووسى ئەم کتێبە نووسەر ئێژێت: “بە پێویستى دەزانم لێرەدا بڵێم لەکاتى نووسینەوەى ئەو بابەتانەى لە تەفسیرى مەلاى گەورەم دەرهێناون، ڕاستەوخۆ هێناونم بۆ سەر ڕێنووسى نوێى کوردى، لەگەڵ ڕەچاوکردنى ماناو مەبەستەکە. مەگەر وشەیەک یان ڕستەیەک بیرم چووبێت، یاخود بە هێنانە سەر ڕێنووسى نوآ مانا سەرەکییەکەى بگۆڕێت، لەم حاڵەتە بەباشترم زانیوە وەک خۆى بیهێڵمەوە، بۆ ئەوەى شێوەى نووسینەکەى مامۆستا نەگۆڕم و چێژى نووسینەکەى تێک نەدەم”
کارى نووسەر لەم کتێبەدا بەدواداچوون و ڕێکخستنى هەموو ئەو پرسە گرنگانەیە کە مەلاى گەورە لە تەفسیرەکەیدا بایەخێکى باشى پێداون، بۆ درێژنەکردنەوەى باسەکان هەوڵى داوە کەمترین کۆمێنتى خۆى هەبێت لەسەریان. بۆیە لێرەدا زیاتر کار لەسەر ئاشناکردن و ناساندنى بیر و هزرى مەلاى گەورە کراوە لە ڕوانگەى تەفسیرکردنى ئایەتەکانى قوڕئانى پیرۆز.
جێگەى ئاماژەکردنە دەتوانین بڵێین کتێبى (دین و جیهانبینى مەلاى گەورە) کورتە و پوختەى بابەتە گرینگەکانى تەفسیرى مەلاى مەلاى گەورەیە کە کاتى خۆى مەلاى گەورە لە ساڵى 1934 بۆ 1943 لە ماوەى 10 دە ساڵ لە دوو توێى دە بەرگدا تەفسیرەکەى نووسیوە.

شایانی باسه‌ به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌ ژیان و ئەزموونى مەلاى گەورە نووسەر لەم کتێبەدا هەوڵیداوە کارێکى تەواو جیاواز بکات لە سەرجەمى ئەو نووسینانەى کە تا ئێستا لەسەر ئەم کەڵە زانایە کراون، بە جۆرێک قسەى کردووە لەسەر کۆى ئەو کار و هەڵوێستانەى کە لە ژیانى مەلاى گەورە پنتێکیان داگیر کردووە و ئەسپى خۆى تیادا تاوداوە، بۆ ئەم مەبەستە سوودى وەرگرتووە لە بەرهەم و نووسینەکانى مەلاى گەورە و بۆچوونى نزیکانى مەلاى گەورە و ئەو کتێبانەى کە لایەنێکى ژیانى ئەم زانایەیان دەرخستووە.

Phone: +9647508180865
Iraq , Erbi, 30m st. Beside Minarah Choli