ژیان و ئەزموونى مەلاى گەورە

ژیان و ئەزموونى مەلاى گەورە

ژیان و ئەزموونى مەلاى گەورە

نەبوونى سەرچاوەیەکى گشتگیر کە هەموو لایەنەکانى ژیانى مەلاى گەورە دەربخات واى لە نووسەر کردووە لە بارەى زانا و ڕێبەر و گەورەى کورد (مەلا محەممەدى جەلیزادە – مەلاى گەورە) کارێکى جیاواز بکات.
نووسەر لەم کتێبەدا هەوڵیداوە کارێکى تەواو جیاواز بکات لە سەرجەمى ئەو نووسینانەى کە تا ئێستا لەسەر ئەم کەڵە زانایە کراون، بە جۆرێک قسەى کردووە لەسەر کۆى ئەو کار و هەڵوێستانەى کە لە ژیانى مەلاى گەورە پنتێکیان داگیر کردووە و ئەسپى خۆى تیادا تاوداوە، بۆ ئەم مەبەستە سوودى وەرگرتووە لە بەرهەم و نووسینەکانى مەلاى گەورە و بۆچوونى نزیکانى مەلاى گەورە و ئەو کتێبانەى کە لایەنێکى ژیانى ئەم زانایەیان دەرخستووە.
نووسەر لە پێشەکى کتێبەکەدا دەنووسێت: “مەلاى گەورە بە هۆى ئەوەى کە هەڵقوڵاوى نێو کۆمەڵگەى کوردى بووە، زۆر بەباشى تێگەیشتووە لە واقیعى ئەم کۆمەڵگەیە و بە گوێرەى پێویستى سەردەم بەردەوام لەگەڵ کۆمەڵگەکەى ژیاوە، وێنەیەکى زۆر جوانى ئیسلامى پیشانى گەلەکەى داوە و ویستوویەتى هەم ئیسلامییەتێکى پاک و هەمیش کوردایەتییەکى بێگەرد لە دڵى تاکەکان بڕوێنێت”.
نووسەر لە بەشێکى ئەم کتێبەدا پشتى بەستووە بە نووسینەکانى مەلاى گەورە کە لە چەند شوێنێکى تەفسیرەکەیدا مەلاى گەورە باسى ژیان و ئەزموونى خۆى نووسیوەتەوە، هەروەها سوودى وەرگرتوو لە بۆچوونى هەریەک لە دوو کوڕەکەى مەلاى گەورە (مامۆستا مەسعوود محەممەد و مامۆستا فارووق و کچەکەى نەجیبەخانى جەلیزادە و …هتد).
سەره‌تاى کتێبەکە بە (کورتە باسێک لە بارەى بنەماڵەى جەلیزادە و سەرە قەڵەمێک لە ژیانى مەلاى گەورە و ژیانى مەلاى گەورە و حاجى مەلا عەبدوڵڵاى باوکى بە قەڵەمى مەلاى گەورە و ئەزموون و ژیانى مەلاى گەورە و باوکى لە تەفسیرەکەیدا) دەست پێدەکات.
لە بەشێکى ترى کتێبەکە تیشک خراوتە سەر (دید و بۆچوونى زانایانى هاوچەرخ لەسەر مەلاى گەورە و بۆچوونى بەشێک لە زانایان لەسەر تەفسیرى مەلاى گەورە و وتارى هەینى مەلاى گەورە، لە یاداشتەکانى مەلا محەممەدى چروستانى و گوتارە مێژووییەکەی مەلای گەورە لەسەر نەورۆز و گفتوگۆیەکى بەهێزى مەلاى گەورە لەگەڵ گێلە پیاوێک و مەلاى گەورە لە بەڵگەنامەکانى بەریتانیدا و نمونەیەک لە ئیجازەنامەکانى مەلاى گەورە کە بە فەقێکانى داوە و مەلاى گەوەر کارى دادەورەى لە دادگاى کۆیە و مەلاى گەورە و شیعر و شیکرنەوەى شیعرەکانى مەلاى گەورە و بەشێک لە شیعرەکانى مەلاى گەورە و کۆمەڵێک وێنەى مەلاى گەورە و خانەوادەکەى و کۆمەڵێک دەستنووسى مەلاى گەورە).

هاوكات به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ دین و جیهانبینی مه‌لای گه‌وره‌ سەرجەمى نووسینەکانى ناوى هەڵێنجراوى نێو تەفسیرى مەلاى گەورەن، کە پێکهاتووە لە زیاتر لە (35) باس (بحث)م کورت و درێژ.

Phone: +9647508180865
Iraq , Erbi, 30m st. Beside Minarah Choli