فه‌رهه‌نگی ئا‌ڤێستا بۆ فێربوونی زمانی ڕوسی (ڕێزمان، گفتوگۆ)
ئاماده‌كردنی: نه‌هرۆ عه‌لی – ئا‌ڤێستا نه‌هرۆ
ئه‌م كتێبه زیاتره له‌وه‌ی كه ته‌نها فه‌رهه‌نگێك بێت، چونكه هه‌م فه‌رهه‌نگه‌و، وشه‌و مانای له‌خۆگرتووه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی تر یاسا‌و ڕێنمایی یه ڕێزمانی یه‌كانی له‌خۆگرتووه، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ساده‌و ساكار داڕێژراون بۆ یارمه‌تیدانی خوێنه‌ر. جگه له‌وه‌ش فه‌رهه‌نگه‌كه جۆری فۆنه‌تیك و نووسینی وشه‌ی ساده‌و وشه‌ی لێكدراو، پێكه‌وه به‌ستراو، له واتا‌و بنیاتی ڕێزمانی‌دا ڕوونده‌كاته‌وه. ئیدیۆم و قسه‌ی نه‌سته‌ق و په‌ندی پێشینان نیشان ده‌دات و ده‌ریده‌خات.
وشه ڕوسیه‌كان به‌پیتی عه‌ره‌بی نووسراون، چونكه باشترین ڕێنوسێكه، كه له‌گه‌ڵ فۆنیم و وشه‌ی كوردیدا ده‌گونجێ. یارمه‌تیه‌كی باشی ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه بۆ یه‌كه‌م جار ده‌یانه‌وێت ئاشنا بن به‌زمانی ڕوسی.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م فه‌رهه‌نگه دابینكردنی پێداویستیه‌كانی زمانه‌وانی خوێندكاری كورده له‌قۆناغه جیاجیاكانی خوێندندا وه بگره ته‌نانه‌ت له ژیانی ڕۆژنهشیاندا، به‌وهیوایه‌ی كه بڕێك له‌ئه‌ركی سه‌رشانیان كه‌م بكرێته‌وه.