زانستی دارایی گشتی

زانستی دارایی گشتی

زانستی دارایی گشتی

پڕۆفیسۆری دارایی گشتی یاریده‌ده‌ر: دكتۆر صباح صابر خۆشناو

ئابووری دارایی په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕۆڵی حكومه‌ت و په‌یوه‌ندێكی زۆر به‌هێز له‌نێوانیاندا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئامرازی به‌رجه‌سته‌كردنی ئامانجه‌ هه‌ڵقولاوه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌ته‌. ئامرازه‌كانی دارایی گشتی (باجه‌كان، رسوم، قه‌رزه‌كان، خه‌رجیه‌كان) له‌ئێستادا به‌كارده‌هێنرێن به‌ ئاڕاسته‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی ئامانجه‌ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وه‌كو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ده‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆو نه‌هێشتنی جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی.
مه‌به‌ست له‌م كتێبه‌:
1- پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنی زانستی له‌م بواره‌ گرنگ و زیندووه‌دا سه‌باره‌ت به‌ قوتابیانی زانسته‌كانی ئابووری له‌نێوه‌نده‌ ئه‌كادیم و مه‌عریفی و زانستیه‌كان.
2- ئاماده‌كردنی قوتابیان به‌ به‌خشینی زانیاری ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كانی ئابووری به‌گشتی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی.
3- ئاماده‌كردنی قوتابی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی دیارده‌ داراییه‌كانی جیهان به‌ گشتی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی.
4- به‌رجه‌سته‌كردنی ئامرازه‌كانی زانستی دارایی گشتی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگای كوردستانی و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ئابووریه‌كان له‌م ڕوانگه‌وه‌.

Phone: +9647508180865
Iraq , Erbi, 30m st. Beside Minarah Choli