پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌یی منداڵان

پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌یی منداڵان

پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌یی منداڵان

په‌روه‌رده‌ له‌هه‌موو جیهاندا پڕ بایه‌خترین بواره‌، هه‌موو وڵاتان گرنگی تایبه‌ت به‌م بواره‌ ده‌ده‌ن و له‌پێشی پێشه‌وه‌ی هه‌موو بواره‌كانی تر پۆلێنی ده‌كه‌ن. ئه‌م كتێبه‌ش (پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌ی منداڵان)، كه‌ له‌ ئاماده‌كردنی مامۆستا محمد سینه‌مۆكی یه‌، به‌نه‌خشه‌یێكی ورد و پلانێكی تۆكمه‌ به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ی داڕشتووه‌و به‌هه‌ناسه‌یه‌كی درێژ، كاری له‌سه‌ر كردووه‌، به‌مجۆره‌ به‌سه‌ر سێ قۆناغدا دابه‌شكراوه‌:

1- قۆناغی یه‌كه‌م: بۆ پۆلی یه‌كه‌م، دووه‌م، سێ یه‌م بنه‌ڕه‌تی (سه‌ره‌تایی)

2- قۆناغی دووه‌م: بۆ پۆلی چواره‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م بنه‌ره‌تی (سه‌ره‌تایی)

3- قۆناغی سێ یه‌م: بۆ پۆلی حه‌وت، هه‌شت، نۆ بنه‌ڕه‌تی (سه‌ره‌تایی)

ئه‌م كتێبه‌ هه‌رته‌نها قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌ خۆده‌گرێت و قۆناغی سێیه‌م به‌جیا له‌ كتێبێكی تر كه‌ ته‌واوكه‌ری ئه‌م كتیبه‌یه‌ به‌ناوی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی نه‌وجه‌وانان باسكراوه‌و هه‌موو به‌شه‌كان به‌درێژی تیشكی خراوه‌ته‌ سه‌ر.

له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ ئه‌م كتێبه‌ بۆ دایكان و باوكان و مامۆستایان، ڕێبه‌ری و ڕێنموویه‌كی زۆر چاكه‌ بۆ پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنی ڕۆڵه‌كانیان به‌په‌روه‌رده‌یه‌كی موسڵمانانه‌ی پاك و ڕوون.

بۆچی ئه‌م كتێبه‌ گرنگه‌؟

چونكه‌ ئه‌م كتێبه‌، هه‌رته‌نها كتێبێكی تیۆری نییه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌ربه‌شێكدا نموونه‌ی ته‌واو بۆ فێركار خراوه‌ته‌ ڕوو، كه‌ ئه‌مانه‌ش خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌: به‌شی بڕواو عه‌قیده‌، خواپه‌رستی و به‌ندایه‌تی، خوڕه‌وشت و ئادابه‌ ئیسلامیه‌كان، چیرۆك، داستان، فه‌رمووده‌ و به‌سه‌رهاتی ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).

به‌مشێوه‌یه‌ بۆ هه‌ر قۆناغێكی جیاواز، به‌شی تایبه‌ت و جیای بۆ دانراوه‌ بۆ فێركردن.

پێناسی كتێب:

ناوی كتێب: پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌ی منداڵان

نووسین: محمد سینه‌مۆكی

بڵاوكار: نوسینگه‌ی ته‌فسیر

قه‌باره‌ی كتێب: 17*24 – (242) لاپه‌ڕه‌

نۆره‌و ساڵی چاپ: سێیه‌م 1438:ك – 2017 ز

تیراژ: 2000 دانه‌

 

Phone: +9647508180865
Iraq , Erbi, 30m st. Beside Minarah Choli