به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی نه‌وجه‌وانان

به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی نه‌وجه‌وانان

به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی نه‌وجه‌وانان

په‌روه‌رده‌ گه‌وره‌ترین و یه‌كه‌مینی پڕۆسه‌ی پڕبایه‌خه‌ له‌هه‌موو جیهاندا، هه‌موو گه‌لێكیش تایبه‌تمه‌ندی دیارو ڕوونیان هه‌یه‌ له‌بواری په‌روه‌رده‌، دایكان و باوكان و مامۆستایان وپه‌روه‌رده‌كارانی ئێمه‌ش هه‌میشه‌ له‌خه‌می ئه‌وه‌دابووینه‌ كه‌ جگه‌رگۆشه‌كانیان به‌ به‌رنامه‌یه‌كی موسڵمانانه‌ی پاك و ڕوون په‌روه‌رده‌بكه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م كتێبه‌ (به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی نه‌وجه‌وانان)، كه‌له‌ .ئاماده‌كردنی به‌ڕێز محمد سینه‌مۆكی یه‌، ته‌واوكه‌ره‌ بۆ كتێبی پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌یی منداڵان

واته‌ بریتیه‌ له‌قۆناغی سێیه‌می په‌روه‌رده‌ كه‌ پۆله‌كانی (حه‌وت، هه‌شت، نۆ)ی بنه‌ڕه‌تی ده‌گرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو لاوێكیش گونجاوه‌ كه‌له‌هه‌مان ئاست دا بێت.

به‌شه‌كانی ئه‌م كتێبه‌ بریتین له‌به‌شی فێركردن، كه‌سه‌ره‌تا به‌چاك خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز (التجوید) ده‌ست پێده‌كات و دواتریش شاره‌زابوون له‌ماناو ڕاڤه‌ی قورئان و له‌به‌ركردنی، ئینجا به‌شی ئیمان و بڕوا (عه‌قیده‌) كه‌تیایدا به‌ڵگه‌و نموونه‌ی به‌رزو به‌هێز هه‌موو پایه‌كان ڕوونكروانه‌ته‌وه‌ و پێناسه‌ی چه‌ندین زاراوه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئیمان و بڕوا كراوه‌. ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی به‌شی خواپه‌رستی نزیكه‌ی سه‌رجه‌می خواپه‌رستیه‌كان به‌شێوازێكی ڕوون كه‌ بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ بشێت ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، جا هه‌ر له‌حوكم و ئادابی نوێژ بگره‌ تا ده‌گاته‌ ڕۆژوو، و خواپه‌رستیه‌كانی تر، به‌شی ئاداب و خوڕه‌وشتی ئیسلامیش گرنگی تایبه‌تی پێدراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌م ته‌مه‌نه‌دا فێربوونی ئه‌م جۆره‌ ئادابانه‌ گرنگێتی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، دواتر هه‌ریه‌ك له‌به‌شه‌كانی (ته‌فسیری قورئانی پیرۆز، ڕوونكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌، فیقهی بانگه‌واز، هۆشیاری ڕووناكبیری، به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانی پێغه‌مبه‌ر -صلی الله علیه وسلم – فه‌رمووده‌ بۆ له‌به‌ركردن، ژیان و به‌سه‌رهاتی خواناسان)ی به‌جوانی و به‌هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی به‌هێز و ئاشكرا ڕوونكراونه‌ته‌وه‌.

پێناسی كتێب: 

ناوی كتێب: به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی نه‌وجه‌وانان

نووسین: محمد سینه‌مۆكی

بڵاوكار: نوسینگه‌ی ته‌فسیر

قه‌باره‌ی كتێب: 17*24 – 424 لاپه‌ڕه‌

نۆره‌و ساڵی چاپ: چاپی سێیه‌م 1438 ك – 2017 ز

تیراژ: 1500 دانه‌

نرخ: 9000 دینار

Phone: +9647508180865
Iraq , Erbi, 30m st. Beside Minarah Choli