خوا

خوا

خوا

عه‌قیده‌، یه‌كێكه‌ له‌بابه‌ته‌ هه‌ره‌گرنگ و پڕبایه‌خه‌كان، كه‌له‌ كۆنه‌وه‌ تا هه‌نووكه‌ش قسه‌و باسی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌م كتێبه‌دا بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی ئایین ڕوونكراوه‌ته‌وه‌،  ئه‌ویش باسكردنه‌ له‌ زاتی خودا، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ سه‌رجه‌می گومان له‌ناوببات وهیچ دوودڵیی و ڕاڕاییه‌ك نه‌هێڵێته‌وه‌.

كتێبه‌كه‌ له‌ نووسینی (سه‌عید حه‌وا)و وه‌رگێڕانی (زێبار عزیزخان مهاجر)ه‌، ئه‌م كتێبه‌ زنجیره‌ی دووه‌می (هزری هاوچه‌رخی ئیسلامی)یه‌، به‌گشتی ئه‌م كتێبه‌ دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ند تێڕوانین و دیارده‌یه‌و به‌ڵگه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی به‌هێز، كه‌تیایدا سه‌ره‌تا به‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ناسینی خود (زات)ی خواد ده‌ست پێده‌كات و باس له‌تێڕوانینی بێ باوه‌ڕان و پاشان ڕێگه‌ی به‌ره‌و خواچوون و نیشانه‌ و به‌ڵگه‌كانی كراوه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نۆ دیارده‌ به‌ به‌ڵگه‌ی زانستی و فه‌لسه‌فی ڕوونكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش بریتین له‌ دیارده‌ی (ویست بۆ ژیان، گیرابوونی نزا، ڕێنوێنیكردن، داهێنان، دانایی، چاودێری كردن، هه‌ماهه‌نگی)، دواتریش له‌باره‌ی ئاماژه‌ گه‌ردوونیه‌كان و خوای مه‌زن و ناوه‌ پاك و پیرۆزه‌كانی دواوه‌.

بۆچی ئه‌م كتێبه‌ گرنگه‌؟

گرنگی ئه‌م كتێبه‌ سه‌ره‌تا له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی ئیمان، بریتیه‌ له‌ بڕوابوون به‌ خودا، ئینجا تێگه‌یشتن  له‌خودا و هێز و توانا و سیفه‌ته‌ به‌رزه‌كانی. ئه‌م كتێبه‌ هه‌ر به‌ته‌نها بۆ لایه‌نێك نییه‌، به‌ڵكو بۆ باوه‌ڕدار و بێ باوه‌ڕانه‌. جا باوه‌ڕدار ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی به‌ڵگه‌ و ڕوونكردنه‌وه‌ به‌هێزه‌كانی ئیمانی خۆی به‌خودا به‌هێزتر بكات و بپرژێته‌ سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گومانه‌ كرچ و كاڵه‌كان. بێگومان بۆ بێ باوه‌ڕانیش ده‌بێته‌ هه‌وێنی وه‌ده‌ست خستنی ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر، كه‌ئه‌ویش ناسین و باوه‌ڕهێنانه‌ به‌ خودا.

پێناسی كتێب:

ناوی كتێب: خودا

نووسه‌ر: سه‌عید حه‌وا

وه‌رگێڕان: زێبار عزیزخان مهاجر

بڵاوكار: نوسینگه‌ی ته‌فسیر

زنجیره‌: زنجیره‌ی هزری هاوچه‌رخی ئیسلامی ژماره‌ 2

نرخ: 7000 دینار

نۆره‌و ساڵی چاپ: چاپی یه‌كه‌م 1436 ك – 2015 ز

تیراژ: 1500 دانه‌

Phone: +9647508180865
Iraq , Erbi, 30m st. Beside Minarah Choli