مێرگی فه‌قێیان (دیوانی مه‌لا طاهر به‌حركه‌یی)

مێرگی فه‌قێیان (دیوانی مه‌لا طاهر به‌حركه‌یی)

مێرگی فه‌قێیان

دیوانی مه‌لا طاهر به‌حركه‌یی

 

دیوانی (مێرگی فه‌قێیان)، كتێبێكه‌ پڕ له‌ هه‌ڵبه‌ست و ستایش، و هه‌ناسه‌ی كلاسیكی و شیعری نێو حوجره‌و فه‌قێیان. ئه‌م دیوانه‌ی مامۆستا مه‌لا طاهر به‌حركه‌یی، له‌چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه‌. به‌شی كوردی، شیعره‌كانیه‌تی و له‌گه‌ڵ هه‌ر شیعرێكیش به‌حره‌كه‌ی دیاری كراوه‌. پاشان ئیجازه‌نامه‌كان، كه‌ به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی مامۆستایان نووسراوه‌ و له‌به‌رواری ئاماژه‌پێكراودا خوێندراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها هۆنراوه‌كانی كتێبی مێژووی زانایانی كورد له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ به‌شێكی تایبه‌ت به‌ مێژووی مزگه‌وته‌كان و چه‌ند بابه‌تی جیاجیای وه‌كو (میرات، وه‌ڵامدانه‌وه‌و كرده‌وه‌ی چاك و ملكه‌چی و …) چه‌ندین بابه‌تی تر، دواتر به‌شی وه‌رگێڕانی شیعری شاعیران دێت، كه‌ شیعری فارسی و عه‌ره‌بی شاعیرانه‌ و له‌لایه‌ن مامۆستاوه‌ له‌ئاستێكی به‌رزی شاعیرانه‌دا كراونه‌ته‌ كوردی. هه‌روه‌ها جگه‌له‌وه‌ زۆری هۆنراوه‌كان كراون به‌عه‌ره‌بی له‌به‌شی عه‌ره‌بیدا جێیان كراوه‌ته‌وه‌.

 جگه‌له‌وانه‌ش، نامیلكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ وه‌رگێڕانی قه‌سیده‌ی بورده‌، به‌ناوی (مه‌ركانه‌ی كوردی بۆ گوڵی بوردی) له‌گه‌ڵ كتێبه‌كه‌دایه‌، كه‌وه‌رگێڕانێكی تابڵێی جوان و ئاست به‌رزه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس په‌سه‌ند كراوه‌ له‌ساڵی 1984ز، و ده‌قی په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ی تێدایه‌.

پێناسی كتێب:

ناوی كتێب: مێرگی فه‌قێیان

نووسه‌ر: مامۆستا مه‌لا طاهر به‌حركه‌یی

بڵاوكار: نوسینگه‌ی ته‌فسیر

نۆره‌ی چاپ: چاپی دووه‌م

ساڵی چاپ: 1438ك – 2017ز

تیراژ: 1000 دانه‌

نرخ: 10000 دینار

Phone: +9647508180865
Iraq , Erbi, 30m st. Beside Minarah Choli