چیرۆكی پێشینان لەقورئاندا 1-3

چیرۆكی پێشینان لەقورئاندا 1-3

چیرۆكی پێشینان لەقورئاندا 1-3

لەبارەی ئیمان و بانگەوازیی و جیهاد دا
نووسینی: دكتۆر صلاح عبدالفتاح الخالدی

ئەم كتێبە، لەنووسینی بیرمەندی جیهانی ئیسلامی دكتۆر سەڵاح عبدالفتاح و لەوەرگێڕانی بەڕێز كاوە هاوڕازە. ئەم كارەی دكتۆر سەڵاح لەسێ بەرگی ناوازە پێك هاتووەو كتێبێكی گرنگی زنجیرەی هزری هاوچەرخی ئیسلامییەو ژمارە 44ی زنجیرەكەی وەرگرتووە و لەبارەی ئیمان و بانگەوازیی و جیهاد دا دەدەوێت.

لەبەشی یەكەمی كتێبەكەدا نووسەر تیشكی خستۆتە سەر چیرۆكەكانی (بنو اسرائیل) لەقورئانداو، بۆ ئەمەش هەروەكو ئاماژەی پێدراوە، نووسەر پشتی بەستووە بەدەقی قورئانی و فەرموودەی ڕاست و دروست و دووركەوتنەوە لە دەسهەڵبەستی جولەكان و ئاوڕدانەوە لە ڕەهەندە واقیعیەكانی چیرۆكەكان و تیشك خستنە سەر وانەكانی باوەڕداریی و بانگەوازیی و جیهاد. بەشی یەكەمە ئەم كتێبەش لە نۆ بەند پێكهاتووە، كە بریتین لە (لێدوانی قورئان دەربارەی چیرۆكەكانی، چاوگێڕان بە چیرۆكەكانی پێشینان دا، چیرۆكی دایكی موسا، چیرۆكی ئەو پیاوە باوەڕدارەی كە لەخیڵی فیرعەون بوو، كە لەسوورەتی (غافر)دا باسكراوە، چیرۆكی قارون لە سوورەتی (قصص) دا، چیرۆكی ڕێ ون بوونی (بنو اسرائیل) لەسوورەتی (مائدە) دا، چیرۆكی مانگاكەی (بنو اسرائیل) لەسوورەتی (بقرە)دا، چیرۆكی (اصحاب السبت) لەسوورەتی (اعراف)دا، و هەروەها چیرۆكی (طالوت) لەسوورەتی (البقرە)دا.

بەشی دووەمی كتێبەكە تەرخانكراوە بەو چیرۆكانەی كە لە سوورەتی (كهف)دا هاتوون، هەروەك ئاشكرایە كە ئەم سوورەتە بەشێكی زۆری چیرۆكەو لە كۆی 110 ئایەتدا، 71 ئایەتی پیكهاتووە لەباشی چیرۆكەكان، كە ئەوانیش بریتین لە: (چیرۆكی هاوەڵانی نێو ئەشكەوت – قصة اصحاب الكهف – ، چیرۆكی دوو باخەوانەكە، چیرۆكی موسا -سڵاوی خوای لێبێت – لەگەڵ بەندە چاكەكەدا، هەروەها چیرۆكی (ذو القرنین).

بەشی سێ یەمی كتێبەكەش لەهەشت چیرۆكی گرنگ و پڕ لە وانە و پەند پێكدێت، ئەوانیش: چیرۆكی هاروت و ماروت لەسوورەتی (بقرە)دا، چیرۆكی ئەو پیاوەی كەبەلای (قریە)یەكدا تێپەری، ئەویش هەر لەسوورەتی (بقرە)دایە، چیرۆكی هەردوو كورەكەی ئادەم، لەسووەتی (مائدە)دا، چیرۆكی گەلی (سەبەء)، لەسوورەتی (سبأ)دا، چیرۆكی دانیشتوانی گوندەكە، لەسوورەتی (یس)دا، هەروەها چیرۆكی (اصصحاب الاخدود)، لەسوورەتی (بروج)دا.

گرنگی ئەم كتێبە لەوەدایە، كە هەروەكو ئاماژەی پێدرا، بەوریایی و لێوردبوونەوەی زۆرەوە نووسراوەو هەموو چیرۆكەكان خراونەتە ژێر وردبینی ئایەتی قورئان و فەرموودەی راست و دروست. هەروەها هەموو هەواڵ و بەسەرهاتە هەڵبەستراوەكانی جوولەكانی پەسەند نەكردووەو لەم بوارەشدا نووسەر سوور بووەو هەموو قسەی ئەو كەسانەشی ڕەتكردۆتەوە كە پشتیان بە قورئان و فەرموودەی ڕاست نەبەستووە.

Phone: +9647508180865
Iraq , Erbi, 30m st. Beside Minarah Choli