بەرێوەبردنى بەبازارخستن و بازرگانى ئەلیکترۆنى
لە نوسینى
م. زانا مجید صادق م. جمیل عبدالکریم عبداللە
زانکۆی کۆیە – زانکۆی صلاح الدین
لەم ڕۆژگارەدا توێژەران و ئابوریناسان واى بۆ دەچن کە چالاکیەکانى بەبازاڕخستن (التسویق) کە ڕێکخراوەکان دەیگرنەبەر برییتیە لە یەک لە سەر سێ ی گشت ئەو پرۆسە و چالاکیە بازرگانى و نابازرگانیانەى کە ئەو ڕێکخراوانە هەڵدەستن بە ڕاپەراندنى. بۆیە ئێستا بەبازاڕخستن (التسویق) بۆتە کارێکى بە قازانج تەواو بوو وە لە گشت ئەو ڕێکخراوانەى کە هەڵدەستن بە ئەنجامدانى کاروبارێکى بازرگانى. دەتوانین پێناسەى بەبازاڕخستن بکەین کە بریتییە لە “کۆمەڵە چالاکیەکی پێویست بۆ ئاراستەکردنێکی دەرەکى کەل و پەل و خزمەت گوزاری لەبەرهەم هێنەر (ڕێکخراو و کۆمپانیا) بۆ بەردەستى بەکاربەران و بەکارهێنەران”. یان بریتییە لە “سیستمێکى داڕێژراوى تەواو بۆ جموجۆڵەکانى ڕێکخراو کە ئەمانەى خوارەوە دەگرێتەوە: پیلان دانان بۆ بەرهەم هێنان ، نرخ دانان ، پیاهەڵدان ، دابەش کردنى کاڵاکان و خزمەتگوزاریەکان بۆ تێرکردنى پێویستیەکان و ئارەزووەکانى بەکارهێنەران ئەوانەى ئێستا و ئەوانەى لە داهاتووشدا”.
وە بەڕێوەبردنى بەبازاڕخستن (ادارە التسویق) بە یەکێک لە وەزیفەکانى ڕێکخراو هەژماردەکرێت کە قوتابیان و خوێندکاران لە بەشەکانى کارگێری و ئابورى دەیخوێنن و ئاشنایەتى پەیدا دەکەن لەگەڵ ئەم بابەتە، ئەم بابەتە وەکو بابەتێکى سەرەکى دەخوێندرێ لە زۆربەى هەرە زۆری کۆلێژەکانى کارگێری و ئابورى وە بووەتە جێگاى گرنگى زۆربەى ئەو کەسانەى کە خولیاى خوێندنى ئەو بابەتەن. بۆیە نووسەران هەوڵیاندا کە خوێندکاران و قوتابیانى کوردیش ئاشناى ئەم بابەتە گرنگە بن وە بە تایبەتى کە ئەم پەرتوکە بە زمانى شیرینى کوردى ئامادەکراوە، کە یارمەتى خوێندکاران و قوتابیان و خوێنەرانیش دەدات باشتر شارەزایی وەربگرن دەربارەى ئەم زانستە و ئاشنایەتى بنەما سەرەکیەکانى ئەم بابەتە گرنگە بن.
بۆچی ئهم كتێبه گرنگه؟
*ئهم كتێبه لهلایهن دوو مامۆستای زانكۆ نووسراوه كه پسپۆڕن لهبوارهكهدا، هاوكات دكتۆر زانا مجید صادق جگه لهوه خاوهنی كتێبی بنهماكانی زانستی ئابوورییه.
ههروهها ئەم پەرتووکە لە یازدە بەشی سەرەکى پێک دێت، بەشی یەکەم قوتابیان و خوێندکاران ئاشنا دەکات بە چەمکى بەڕێوەبردنى بەبازاڕخستن (ادارە التسویق) و پێشکەوتنى. بەشی دووەم تایبەتە بە شیکردنەوە و لێکۆڵینەوە لە ژینگەى بەبازاڕخستن. بەشی سێیەمى ئەم پەرتووکە گرنگى دەدات بە ناساندنى بازاڕ و جۆرەکانى. وە لە بەشی چوارەم تاوەکو بەشی حەوتەم پێکهاتەکانى تێکەڵەى بەبازاڕخستن (مکونات المزیج الترویجی) کە بە دەناسرێتەوە شرۆڤەى بۆ کراوە و بە تێر و تەسەلى بابەتەکانى ئەم پێکهاتانە باسکراون. بەشی هەشتەمیش باسی ڕەفتارەکانى بەکاربەر دەکات و ئەو باسانەش خراونەتە ڕوو کە یارمەتى بەکاربەر دەدات بۆ دەرکردنى بڕیارەکانى کڕینى تایبەت بە کاڵا و خزمەتگوزاری و پێداویستیەکانى. وە لە بەشی نۆیەمدا باسی بەبازاڕخستنى نێودەوڵەتى کراوە لەگەڵ گرنگترین دەروازە و کەناڵەکانى تایبەت بە چوونە نێو بازاڕە جیهانیەکان. وە لە بەشی دەیەمدا باسی بازرگانى ئەلیکترۆنى کراوە کە ئێستاکە بووەتە بابەتی ڕۆژ و ڕێکخراوەکان گرنگى تایبەتى پێدەدەن. وە لە کۆتا بەشیشدا کە بەشی یازدەمە باسی سیستەمى زانیاری بەبازاڕخستن کراوە.
پێناسی تهواوی كتێب:
ناوی كتێب: بهڕێوهبردنی بهبازاڕخستن و بازرگانی ئهلیكترۆنی
نووسهر: جمیل عبد الكریم عبدالله – زانا مجید صادق
بڵاوكار: نوسینگهی تهفسیر بۆ بڵاوكردنهوهو ڕاگهیاندن
قهبارهی كتێب: 24*17 – (375) لاپهڕه
ساڵی چاپ: چاپی یهكهم 1436ك – 2015ز
تیراژ: 1000 دانه
زمان: زمانی كوردی
لهبهڕێوهبهرایهتی گشتی كتێبخانه گشتیهكان ژمارهی سپاردنی 472 ی ساڵی 2015ی پێدراوه