خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین
له‌نێوان جێنشینبوون و شه‌هیدبووندا
ئه‌م كتێبه له‌نووسینی دكتۆر صلاح عبد الفتاح الخالدی و وه‌رگێڕانی به‌ڕێز فاتح سه‌نگاوی یه، كه‌زنجیره‌ی نۆزده‌یه‌مه له هزری هاوچه‌رخی ئیسلامی، باسه‌كانی ئه‌م كتێبه سه‌ره‌تا به نه‌خۆشی و كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) ده‌ست پێده‌كات، له‌وێدا زۆر به‌جوانی وه‌سفی دواكاتهكان ده‌كات. جگه‌له‌وه‌ش پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ر له‌كۆچی دوایی به‌چه‌ند هه‌فته، چی كردووه‌و چی فه‌رمووه. دواتر دێته سه‌رباسی خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین و سه‌ره‌تا به ئه‌بوبه‌كری سدیق ده‌ست پێده‌كات و به‌وردی باسی ڕووداوه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ڕاوێژكردن ده‌كات و وه‌ڵامی هه‌موو گومانه‌كان ده‌داته‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌وانه‌ش ده‌دوێت كه فه‌زڵی هه‌ركه‌سێكی تر بسه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌ویتر به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگادری وردی ئه‌و ڕووداوانه بن. هه‌روه‌ها هه‌رته‌نها باسی یه‌ك ڕاوبۆچوونمان بۆ ناكات، به‌ڵكو هه‌موو ڕایه‌كان ده‌خاته به‌رباس و په‌سه‌ندترینیان هه‌ڵده‌بژێریت و هۆیه‌كه‌ش به‌یان ده‌كات.
باسێكی تر جگه‌له‌وه، مه‌سه‌له‌ی بوونی ڕای جیاوازه له‌نێوان هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان، نووسه‌ر به‌ته‌واوه‌تی هه‌وڵی داوه ئه‌م باسه ڕوون بكاته‌وه‌و تیشكی بخاته سه‌ر، تاوه‌كو بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون بێته‌وه كه هاوه‌ڵانی به‌ڕێز سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین ڕای جیاواز به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كدا چه‌نده به‌ڕێز بووینه.
جگه‌له‌وه‌ش، دواتر به‌درێژی دێته سه‌ر باسی خه‌لیفه‌كانی تر، له‌باسی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب دا، هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی ده‌خاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها تیشك ده‌خاته سه‌ر زۆر بڕیار و ڕاسپارده‌كانی و له‌لایه‌كی تر چۆنیه‌تی پیلان گێڕان له‌دژی و دواتریش شه‌هیدبوونی. به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌باره‌ی سێیه‌مین خه‌لیفه‌ی ڕاشدینیش، زۆر به‌وردی لایه‌نه گرنگه‌كانی ژیانی ده‌خاته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه، تا كاتی سه‌رهه‌ڵدانی فیتنه له‌دژی عوسمانی كوڕی عه‌ففان و دواتر شه‌هیدبوونی. ئینجا باس و تێبنی ورد له‌سه‌ر خه‌واریجه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانیان و گه‌شه‌كردنیان و پیلان گێڕیان له‌دژی خه‌لیفه‌ی چواره‌م (عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب)، دواتر هه‌ڵوێستی ئه‌و به‌رامبه‌ریان تا پێكرانی و چۆنیه‌تی شۆردنی و شوێنی شاردنه‌وه‌ی.
بۆچی ئه‌م كتێبه گرنگه؟
ئه‌م كتێبه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، چونكه هه‌رته‌نها گێڕانه‌وه‌یه‌كی مێژوویی نی یه، به‌ڵكو گێڕانه‌وه‌و بهراوهركردن و وه‌رگرتنی ڕای زۆربه‌ی نووسه‌رانه و دواتریش هه‌ڵبژاردنی چاكترین ڕا، به‌پێی به‌ڵگه‌و بنه‌مای ڕاست و دروست.
پێناسی كتێب:
ناوی كتێب: خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین له‌نێوان جێنشینبوون و شه‌هیدبووندا
نووسه‌ر: صلاح عبد الفتاح الخالدی
وه‌رگێڕانی: فاتح سه‌نگاوی
بڵاوكار: نوسینگه‌ی ته‌فسیر
زنجیره: زنجیره‌ی هاوچه‌رخی ئیسلامی (ژماره 19)
قه‌باره‌ی كتێب: 17*24 (334) لاپه‌ڕه
نۆره‌و ساڵی چاپ: چاپی پێنجه‌م 1438 ك – 2017 ز
تیراژ: 2000 دانه
نرخ: 6000 دینار