دیبلۆماسیه‌تی خوێنی ڕه‌ش
ئه‌م كتێبه، به‌یه‌كه‌مین و گرنگترین كتێب ده‌ژمێردرێت له‌بواری ئاسایشی وزه، كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز (شاڵاو عبد الخالق)ه‌وه نووسراوه‌و له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی ته‌فسیر چاپكراوه.
له‌م كتێبه‌دا باس له‌كۆمپانیا نێوده‌وڵتیه‌كانی نه‌وت و گاز كراوه‌و ڕۆڵیان له‌نێو دونیای ئابووری و سیاسی هه‌رێمی كوردستان خراوه‌ته به‌رباس و هه‌وڵدراوه خوێنه‌ر به‌رچاوڕوونی ته‌واوی بۆ دروست بێت له هه‌ریه‌ك له‌بواره‌كانی: كاریگه‌ری هێزی وزه‌و نه‌وت و گاز لهگۆڕانكاریه سیاسی و ئابووریه‌كانی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا. جگه‌له‌وه‌ش، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌چۆن نه‌وت بۆ هه‌ندێك له‌وڵاتان بۆته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هێز و به‌كارهێنانی له‌یاریه سیاسی و ئابوورییه‌كان، بۆ هه‌ندێكی تریش له‌گه‌لان بۆته مایه‌ی ماڵوێرانی و نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ و كاولكاری.
خوێنه‌ر سه‌ره‌تا ئاشناده‌كرێت به‌تێگه‌یشتن له گرنكی نه‌وتی خاو، كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌سه‌ر عێراق، جا هه‌ر له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیه‌وه بگره تا هه‌نووكه‌ش. پاشان ڕۆڵی نه‌وت له‌سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ و به‌هێزبوونی ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق. هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی كۆتایی عێراق و دروستبوونی سێ هه‌رێمی نه‌وتی (كوردستان – هه‌رێمی سوننه – هه‌رێمی شیعه)، دواتریش جه‌خت كردنه‌وه‌و تیشك خستنه سه‌ر نه‌وت و هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی، ئینجا ئاینده‌و ململێكان و ئاسایشی وزه‌و و مه‌ترسی گروپه چه‌كداره‌كان، هه‌روه‌ها ده‌وری كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ڕوونی باسكراوه.
بۆچی ئه‌م كتێبه گرنگه؟
هه‌روه‌ك نووسه‌ر خۆی ئاماژه‌ی پێده‌دات “گرنگی ئه‌م كتێبه له‌وه‌دایه، كه ته‌نها نه‌وت و گازی له‌ناو ململانێ سیاسیه‌كان ده‌رنه‌خستووه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه باس له‌و هۆكاره ئابووری و سیاسیانه ده‌كات كه كارده‌كاته سه‌ر بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی و وزه، و ده‌بێته هۆی به‌رزو نزمی نرخی نه‌وت و گاز”.
پێناسی كتێب:
ناوی كتێب: دیبلۆماسیه‌تی خوێنی ڕه‌ش
نووسه‌ر: شاڵاو عبدالخالق محمد
بڵاوكار: نوسینگه‌ی ته‌فسیر
نۆره‌و ساڵی چاپ: چاپی یه‌كه‌م 1438ك – 2017ز
قه‌باره‌ی كتێب: 17*24 (301) لاپه‌ڕه
نرخ: 8000 دینار
تیراژ: 1000 دانه